
سەباح حەبیب، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی | فۆتۆ: Kirkuk
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ سەرۆكی یەكێتی نشتیمانی كوردستان سەردانی بەغدای کرد، ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق جەخت لەوەدەكاتەوە ئەو هەوڵانە ئەنجامی باشیان دەبێت.
سەباح حەبیب، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی راگەیاند، وەك لەماوەكانی رابروودا بینومانە هەمیشە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە سەرۆكەكەی و بە فراكسیۆنەكەی لە بەغدا لەهەوڵی دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەكی گونجاودا بوون بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، هاوكات هەوڵەكانیشمان دەرئەنجامی باشی هەبووە لە زیاتر لێك نزیبوونەوەی هەرێم و بەغدا.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی ئێستا هەیە و بووەتە تاكە ئومێد بۆ چارەسەر كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، سەردانەكەی شەوی رابردووی سەرۆك (بافل جەلال تاڵەبانی)ییە بۆ بەغدا و كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق، كە ئێمە دڵنیاین لەو كۆبوونەوەیەدا قسەی باش كراوە و ئەمڕۆ تا سبەی ئەنجامی باشی ئەو كۆبوونەوەیە دەبینین.
ئەو پەرلەمانتارە كوردە ئەوەشی خستەڕوو، لە ساڵانی رابردوودا كاتێك كێشەكانی هەولێر و بەغدا دەگەیشتنە بنبەست ئەوا قوباد تاڵەبانی سەردانی بەغدای دەكرد و لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا كێشەكانی چارەسەر دەكرد، بۆیە ئێستاش هیوامان هەیە هەر یەكیتی نشتیمانی كوردستان و سەرۆكەكەی بتوانێت ئەو گرفتانە چارەسەر بكات.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









