جومانە غەلای: وردبینی ناوی بەربژێری لایەنە سیاسییەكان تەواو بوو

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق | فۆتۆ: كۆمسیۆن
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات لەچوارچێوەی ئامادەكارییەكان بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرەمانی كوردستان، ئەمڕۆ لە كۆمیسیۆن وردبینیكردن لە ناوی كاندیدەكان تەواو بوو، بەڵام بڕیاری كۆتایی لای لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكەیە بۆ پەسەندكردنیان.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، بەSNNی ڕاگەیاند: ئەوەی پەیوەندی بە ئێمەوە هەبوو لە كۆمیسیۆن لەبارەی وردبینیكردنی ناوی بەربژێری سەربەخۆ و بەربژێری هاوپەیمانی و لایەنە سیاسییەكان، وربینیكردنمان لەناوەكانیان تەواو كرد، بەڵام بۆ ئەوەی بڕیاری كۆتاییان لەبارەوە بدرێت ناوەكانمان رەوانەی لایەنە پەیوەندارەكانی كردووە لە وەزارەتی ناوخۆ و دەستەی دەستپاكی.
ئاماژەی بەوەشكرد، دەبێت وەزارەتی ناوخۆ و دەستەی دەستپاكی و چەند لایەنێكی دیكە، لەماوەی دوو هەفتەدا وەڵامی كۆمیسیۆن بدەنەوە، پاشان ئەنجوومەنی كۆمیسیاران ناوی بەربژێرەكان بەشێوەی كۆتایی پەسند دەكات كە ناوەكان زیاتر لە حەوت هەزار و 900 كاندیدن.
وتەبیژەكەی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا و لە 11/11/2025 بەڕێوەدەچێت و بۆ ئەومەبەستەش لەوادەی دیاریكراودا دەستدەكریت بە بانگەشەی هەڵبژاردن كە 8/10/2025 دەستپێدەكات و لە 8/11/2025 كۆتایی دێت.
كۆمیسیۆن ناوەكان بۆ پشكنینی شایستەیی رەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە كە بریتین لە وەزارەتەكانی بەرگری، ناوخۆ، پەروەردە و خوێندنی باڵا، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، دەستەی دەستپاكی، دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەڵگە و تاوان، لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان.
بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 11ـی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ بكرێت. پەرلەمانی عێراق لە 329 كورسی پێكهاتووە 320یان گشتی و 9یەكەی دیكە كۆتان
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









