نوێترین زانیاری لەبارەی كۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و ناردنی پارەی مووچە

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
وابڕیارە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیران كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجام بدات، ئەوەش بەمەبەستی پەسەندكردنی ئەو لێكتێگەیشتنەی كە لەنێوان هەولێر و بەغدا هاتووەتە ئاراوە، ئەگەریش زۆرە هەر ئەمڕۆ بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی مانگێك بدرێت.
سۆزان مەنسور، وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: دوای هەوڵەكانی سەرۆكی یەكێتی بۆ كۆتایی هێنان بە گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، دواتر ڕەزامەندی حكومەتی هەریمی بەدواخۆیدا هێنا، بۆیە لەو چوارچێوەیەدا ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجام دەدات و كۆبوونەوەكەش تایبەت دەبێت بە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا جەخت لە جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگا و پابەند بوون بە بڕگەكانی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی دەكرێتەوە لەهەمان كاتیشدا سەرۆك وەزیران ئەو لێتێگەیشتنەی لەنێوان هەولێر و بەغدات هاتووەتە ئاراوە دەخاتە بەردەم وەزیران بۆ ئەوەی بڕیاری كۆتایی لەبارەوە بدرێت و بە كۆی گشتی پەسەند بكرێت.
وتەبێژەكەی فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، دوای پەسەندكردنی ڕێككەوتنەی هەولێر و بەغدا، بە ئەگەری زۆرەوە لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی مانگێك دەدرێت، بەڵام ناردنی پارەكە دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو، چونكە ئەمڕۆ كۆتایی هەفتەیە و ڕۆژانی یەكشەممە و دووشەممە پارە دەنێردرێت، بەمەرجێك هەرێمیش پابەند بێت و داهاتی ناوخۆ ڕەوانە بكات.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
13كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









