ڕێككەوتنەكەی هەرێم و بەغدا پەسەندراو بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی مانگی پێنج درا

SNN-عەلی حەمە سەعید
كەمێك پێش ئێستا لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بریاردرا بە ناردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێم، هاوكات ڕێككەوتنەكەی نێوان هەولێر و بەغداش پەسەندكرا
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەغداوە بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، كەمێك پێش ئێستا لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەكۆی دەنگی وەزیرەكانی كابینەكەی محەمەد شیاع سودانی، ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ ڕادەستكردنی نەوت و داهاتی نانەوتی پەسەندكرا.
ئاماژە بەوەشكراوە، هەر لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا سەرۆك وەزیرانی عێراق ( تەیف سامی) وەزیری دارایی ڕاسپارد كە ڕێوشوێنەكانی ناردنی مووچەی مانگی پێنج دەستپێبكات، بۆیە لە ئەمڕۆوە ڕێوشوێنەكان دەستپێدەكەن.
سەرچاوەكەی SNNلە بەغدا ئەوەشی خستەڕوو، بە دڵنیاییەوە ڕۆژی یەك شەممە پارە دەگاتە هەرێمی كوردستان و دەستدەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی پێنج و لەهەفتەكانی داهاتووش مووچەی مانگی شەش دەنێردرێت.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









