
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندیدا بە خەرجكردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێم، وەزارەتی دارایی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات لیستی مووچە ئامادەیە و چاوەڕێی گەیشتنی پارەین لە بەغداوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، ماوەیەكی زۆرە لیستی مووچەی مانگی پێنج ئامادەكراوە و هیچ گرفتێكی نییە، لەگەڵ گەیشتنی پارە ڕاستەوخۆ لیستەكە بلاو دەكەینەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر ئەمڕۆ پارە بخرێتە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم ئەوا ئێمەش هەر ئەمڕۆ لیستەكە بڵاو دەكەینەوە و لە سبەینێوە دەستبەدابەشكردنی مووچە دەكەین، بەڵام تا ئەم ساتە هیچ بڕە پارەیەك نەخراوەتە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، بەهەموو ئەگەرەكان ناردنی پارەی مووچەی مانگی پێنج دەكەوێتە یەك شەممەی داهاتوو، چونكە ئەمڕۆ وەزیری دارایی عێراق ڕاسپێردراوە ڕێكارەكان بگرێتە بەر بۆناردنی پارە و ئەمڕۆش فریاناكەوێت ڕاستەخۆ پارە ڕەوانەی هەرێم بكات.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









