نوێنەرێکی پارتی کۆمارییەکان لە ئەمریکاوە هەڕەشە لە سودانی دەکات

congressman-us-joe-wilson
SNN
جۆ ویلسۆن نوێنه‌ری كۆمارییه‌كانی ئه‌مریكا داوایكرد ڕێگری له عێراق بكات له به‌كارهێنانی پاره‌ی نه‌وتی دانراو له یه‌ده‌گی فیدراڵی، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی فشاره‌كانی سه‌ر محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق دێت بۆ ڕێگریكردن له هێرشكردنه سه‌ر كۆمپانیا نه‌وتییه بیانییه‌كان كه له هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن.
جۆ ویلسۆن له پۆستێكیدا له‌سه‌ر پلاتفۆرمی ئێكس نوسیویه‌تی، “هێرشی میلیشیا عێراقییه‌كانی سه‌ر به ئێران بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا و كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان قبوڵ ناكرێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، “نابێت چیتر پاره‌ی نه‌وتی عێراق له یه‌ده‌گی فیدراڵی به‌كاربھێنرێت، ھه‌روه‌ھا ده‌بێت محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ڕێكاری یه‌كلاكه‌ره‌وه بگرێته‌به‌ر، ئه‌گه‌رنا خۆی رووبه‌ڕووی ده‌رئه‌نجامه ترسناكه‌كان ده‌بێته‌وه”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026ترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









