دۆناڵد ترەمپ: ئەگەر پێویست بکات هێرش دەکەینەوە سەر ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران

دۆناڵد ترەمپ
SNN-
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر پێویست بکات، رەنگە ئەمریکا هێرشەکانی بۆ سەر ئێران دووبارە بکاتەوە، ئەوەش لە وەڵامی لێدوانەکانی عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، کە رایگەیاندبوو وڵاتەکەی دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم نابێت.
دۆناڵد ترەمپ ئەمڕۆ سێشەممە لە لێدوانێكدا رایگەیاند: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران زیانێکی زۆری بەرکەوتووەو لەناوبراوە، ئەو میدیایانەی گومانیان دروستكرد لە هێزی لێدانەکانمان بۆ سەر ئێران، پێویستە داوای لێبوردن بکەن.
قسەكانی ترەمپ دوای ئەوە دێت، عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران جەختیكردەوە لەوەی، وڵاتەكەی دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم نابێت.
عراقچی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی “فۆکس نیوز” وتی: “دامەزراوە ئەتۆمییەکانمان وێران بوون و زیانێکی زۆریان پێگەیشتووە، تا ئێستاش قەبارەی زیانەکان لەلایەن رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێرانەوە هەڵدەسەنگێندرێت، بەڵام بەپێی زانیاری و باوەڕی من زیانی بەرچاویان بەرکەوتووە.
رۆژی 13ی حوزەیرانی ئەم ساڵ ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ئێران و ئەویش بە مووشەک و درۆن وەڵامی دایەوە. جەنگەکە 12 رۆژ بەردەوام بوو، بەڵام رۆژی 22ی حوزەیران، ئەمریکا هەریەکە لە پێگە ئەتۆمییەکانی نەتەنز، فۆردۆ و ئیسفەهانی ئێرانی بۆردوومان کرد.
بەگوێرەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، پێش دەستپێکی جەنگی تاران و تەل ئەبیب، ئێران خاوەن سەروو 400 کیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێندراو بوو بە رێژەی 60%. لەڕووی زانستییەوە، وڵاتەکە پێویستی بە نزیکەی مانگێک بوو، بۆئەوەی بۆمبی ئەتۆمی دروستبکات، ئەمەش لە ئەگەری بوونی کەرەستە و ئامێری پێویست.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
5كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









