وتەبێژی خانەنشینان: سبەینێ نزیكەی پێنج هەزار خانەنشین پێنج مووچە پێكەوە وەردەگرن

دیمەنی بەشێک لە خانەنشینان مووچەی مانگی 8ی 2024 وەردەگرن
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی یەكێتی خانەنشینانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات سبەی لەگەڵ دەستكردن بە دابەشكردنی مووچەی مانگی پێنج، نزیكەی پێنج هەزار خانەنشین لەهەرێمی كوردستان پێنج مووچە و بۆ مووچەی مانگی شەشیش نزیكەی 15 هەزار خانەنشین شەش مووچە پێكەوە وەردەگرن
سادق شێخ عوسمان، وتەبێژی یەكێتی خانەنشینانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی ئەو داتایانەی لە بەردەستماندان لە سنوری پارێزگای سلێمانی سبەینێ لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی مانگی پێنج زیاتر لە هەزار و 150 كەس پێنج مووچە پێكەوە وەردەرگرن و بە گشتیش ەهەرێمی كوردستان نزیكەی پێنج هەزار خانەنشین پێنج مووچە وەردەگرن.
ئاماژەی بەوەشكرد، بۆمانگی شەش لە سنوری سلێمانی زیاد لە دوو هەزار و 300 خانەنشین شەش مووچە پێكەوە وەردەگرن و لەهەرێمی كوردستانیش ژمارەكە دەگاتە نزیكەی15 هەزار خانەنشین كە شەش مووچە پیكەوە وەرگرن.
وتەبێژەكەی یەكێتی خانەنشینان ئەوەشی خستەڕوو، بۆ مووچەی مانگی حەوت، لە سلێمانی هەزار و 300 كەسی دیكە ناویان خراوەتە لیستی مووچە، و لەتەواوی هەرێمیش ژمارەكە دەگاتە نزیكەی پێنج هەزار، هاوكات پێدەچێت لە مانگی هەشت ئەوەی دەمێنێتەوە لەو فەرمانبەرانەی ئەمساڵ خانەنشینكران ناویان بخرێتە لیستی مووچەی مانگی هەشت و كۆتایی بە پێدانی پارەی خانەنشینانی ئەمساڵ بهێندرێت.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









