
SNN
میدیاکانی روسیا رایدەگەیەنن، ئەو فڕۆکە روسییەی کە بە 49 سەرنشینەوە دیار نەمابوو، بە تێکشکێنراوی دۆزرایەوە و سەرجەم سەرنشینەکانی گیانیانلەدەستداوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی تەمموز، دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ڕووسیا بڵاویانکردەوە، دەسەڵاتدارانی فڕۆکەوانیی مەدەنی پەیوەندییان لەگەڵ فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگردا پچڕاوە، ئەمەش لە ناوچەی ئامور لە دوورترین ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە ڕوویداوە، دوای کاتژمێرێک فڕۆکەکە بە تێکشکاوی دۆزرایەوە و سەرجەم سەرنشینانی کە 49 کەس بوون، گیانیانلەدەستداوە.
ئاژانسی ئینتەرفاکسی ڕووسی رایگەیاندووە، فڕۆکەکە لە جۆری (AN-24) بووە و 49 کەسی هەڵگرتووە، سەرجەم سەرنشینان کە 49 کەس بوون، گیانیانلەدەستداوە.
هاوکات، تاکو ئێستا وەزارەتی گواستنەوەی ڕووسیا یان دەسەڵاتی فیدراڵیی فڕۆکەوانیی مەدەنی هیچ ڕاگەیەندراوێکی فەرمییان سەبارەت بە ڕووداوەکە دەرنەکردووە.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
11كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









