220 پەرلەمانتاری بریتانیا داوا لە سەرۆکوەزیران دەکەن دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا بنێت

کیەر ستامەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا
SNN
زیاتر لە 220 پەرلەمانتاری بەریتانیا کە دەیانیان سەر بە پارتی کرێکارانی دەسەڵاتدارن، داوایان لە حکومەت کرد بە فەرمی دان بە دەوڵەتی فەڵەستین بنێت، ئەوەش فشارەکانی لەسەر کیهر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی وڵاتهكه زیاد دەکات.
ئەو بانگەوازە لە نامەیەکدا هات کە واژووی پەرلەمانتارانی نۆ پارتە سیاسییەکەی لەسەرە، کەمتر لە 24 کاتژمێر دوای ئەوەی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فڕەنسا ڕایگەیاند، کە وڵاتەکەی بە فەرمی دان بە دەوڵەتی فەڵەستین دەنێت لە کۆبونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە مانگی ئەیلولدا.
فەڕەنسا دەبێتە یەکەمین وڵاتی گروپی حەوت و بەهێزترین وڵاتی ئەوروپی تا ئێستا، کە ئەو هەنگاوە بنێت، کە سهركۆنهكردنی ئیسرائیل و ئەمریکای بەدوای خۆیدا هێناوە.
ئەو 221 پەرلەمانتارە بەریتانییە لە نامە هاوبەشەکەدا نوسیویانە “داواتان لێدەکەین بە فەرمی دان بە دەوڵەتی فەڵەستین بنێین لە کۆنفرانسی هەفتەی داهاتودا”.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
10كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









