شاندی دهم پارتی دوای كۆبونهوهی دوێنێ له ئیمڕاڵی ڕاگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه

شاندی ئیمڕاڵی
SNN
شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی راگەیێندراوێکی لەبارەی دوایین سەردانی بۆلای عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئۆجەلان گوتوویەتی، “شێوازی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمەکە و ئەو ئیرادە و باوەڕ و سووربوونە لەسەر ئاشتی کە نیشاندراون، بە زۆر بەبایەخ دەزانێت.”
دەقی راگەیێندراوەکەی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی:
بۆ راگەیاندنەکان و رای گشتی
وەک شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی، رۆژی 25ـی تەممووزی 2025 لە گرتووخانەی ئیمراڵی، دیدارێکی سێ کاژێر و نیویمان لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئەنجامدا.
بیروبۆچوونمان لەبارەی ئەو دیدارانەوە ئاڵوگۆڕکرد کە لە رۆژانی رابردوودا وەک شاند لەگەڵ بەڕێزان سەرۆککۆمار، وەزیری داد و سەرکردەی پارتە سیاسییەکان ئەنجامماندابوو.
زانیاری لەبارەی سەرنج و کاردانەوەکانی رێوڕەسمی لەنێوبردنی چەکەکانەوە خرایەڕوو، کە رۆژی 11ـی تەممووز بەڕێوەچووبوو. بەڕێز ئۆجەلانیش رایگەیاند، شێوازی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمەکە و ئەو ئیرادە و باوەڕ و سووربوونە لەسەر ئاشتی کە نیشاندراون، بە زۆر بەبایەخ دەزانێت.
جەختیشی لەوە کردەوە کە چاوەڕوانە، کاری ئەو کۆمیسیۆنەی لە رۆژەڤی پەرلەمانی تورکیادایە، بە رێبازێکی گشتگیر و هەمەلایەنە، لەپێناو ئاشتی و دیموکراسیدا بەشداریی گرنگی هەبێت.
گەرمترین سڵاو و هیوای باشی خۆی ئاراستەی گەل و هەموو چین و توێژە کۆمەڵایەتییەکان کرد.
لەگەڵ سڵاو و رێزدا.
شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی
26ـی تەممووزی 2025
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
13كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









