رۆژنامەی شەرقولئەوسەت: فەڕەنسا و ئەمەریکا بەشداریی کورد لە پڕۆسەی سیاسی سووریا بە پرسێكی پێویست دەزانن

SNN-
رۆژنامەی شەرقولئەوەستی چاپی لەندەن لە زاری سەرچاوەیەکی کوردی کە بانگهێشتی کۆبوونەوەکانی حکومەتی سووریا و ئیدارەی خۆسەر کراوە باس لەوە دەکات کە لەسەر داوای هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کۆبوونەوەکەی پاریس دواخراوە.
رۆژنامەکە ئاشکرای کردووە، کە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە فەرمی سەرکردایەتی هەسەدەیان ئاگادارکردوتەوە، کە وادەی كۆبونەوەكەی پاریس دواخراوە بۆ كاتێكی دیکە، ئەوەش لەسەر داوای حکومەتی سوریا بۆ دواخستنی، بەتایبەت دوای ڕووداوەکانی سوەیدا و لاوازی ئاستی حکومەت لە کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە.
بەوتەی سەرچاوەکە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پەیامی دیمەشەقی بە ئیدارەی خۆسەر گەیاندووە و کۆبونەوەکەی پاریس کە دەبوو رۆژی هەینی بەڕێوەبچێت، بەپەلە بڕیاری لەسەر دراوە.
دوای کۆبونەوەکانی رۆژی 19ی ئەم مانگە لە عەممانی پایتەختی ئوردن، کە نێردەی ئەمەریکا، تۆم باراک و مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هەسەدە و ئەسعەد شەیبانی، دەرەوەی سووریای کۆکردەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، پێیان راگەیاندین کە خێرایی دیاریکردنی وادەكەی لە بەرژەوەندی چارەسەرکردنی جیاوازییە هەڵپەسێردراوەکان و لێک نزیککردنەوەی دیدگاکان نییە، بەتایبەتی کە هەنگاوی کردەیی پێشکەوتو لە جێبەجێکردنی رێککەوتنی (10ی ئازار)ی رابردودا رادەگەیەنرێت.
لای خۆیەوە، بەسام سەعید ئیسحاق، سەرۆکی ئەنجومەنی (مەسەدە) لە لە واشنتۆن کە باڵی سیاسیی هێزەکانی هەسەدەیە بە رۆژنامەکەی راگەیاندوە. پاریس و واشنتن پابەندن بە بەردەوامیی نێوەندگیری لەم گفتوگۆیەدا و پشتگیری لە سەرکەوتنی پرۆسەی دانوستانی ئاشتیانە دەکەن بۆ بەدەستهێنانی سەقامگیری.
سەبارەت بە هەڵوێستی فەڕەنساش لەبارەی بە بەشداریی کورد لە پرۆسەی سیاسی سوریا، روونیکردەوە، پاریس بەشداری کورد لە پرۆسەی سیاسیدا بە پرسێكی پێویست دەزانێت و بەشدارێکی کاریگەریشە لە دانوستانە بەردەوامەکاندا.
پەیوەست بە هەڵوێستی ئەمریکا، نوێنەری مەسەدە دەڵێت، تۆم بەڕاک رایگەیاندووە، کە ئەمریکا پەلە ناکات لە کشانەوە لە سوریا و هەروەها بەردەوامە لە پاڵپشتیکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات وەک هاوبەشێکی سەرەکی لە جەنگی دژ بە داعش، هاوکات پاڵپشتی لە تێکەڵبون دەکات لەگەڵ دامودەزگاکانی دەوڵەتی داهاتوی سوریادا، بە شێوەیەک شایستەی قوربانیدانەکانی بێت.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێشحکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









