
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، دوای ئەوەی گرفتی ناردنی پارەی مووچەی مانگی پێنج چارەسەربوو، لە ئێستادا وەزارەتی دارایی عێراق وربینی لە لیستی مووچەی مانگی شەش دەكات، هاوكات وەزارەتی دارایی هەرێمیش لیستی مووچەی مانگی حەوت ئامادە دەكات.
سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی بە هەوڵەكانی بافل جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی تواندرا گرفتی ناردنی پارەی مووچەی مانگی پێنج چارەسەربكرێت، هەوڵەكان بەگەڕخراونەتەوە بۆ ئەوەی لە زوترین كاتیشدا پارەی مووچەی مانگی شەش ڕەوانە بكرێت، بۆ ئەومەبەستەش وەك پەرلەمانتارانی یەكێتی بە بەردەوامی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لە هەماهەنگی و پەیوەندیدان بۆ بەدواداچوونی پرسی مووچە و چارەسەركردنی كێشەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی بە ئێمە وتراوە لەسەر مووچەی مانگی شەش ئەوەیە كە وەزارەتی دارایی عێراق دەستیان كردووە بە وردبینیكردن لە لیستی مووچەی مانگی شەش، هاوكات لیژنەیەكی تەكنیكی حكومەتی هەرێمیش لە بەغدان بۆ وەڵامدانەوەی هەر تێبینی و سەرنجێك كە لەلایەن عێراقەوە دروست ببێت لەسەر لیستەكەو چارەسەركردنی كێشەكانی مووچە بۆ مانگی شەش.
ئەو پەرلەمانتارە كوردە لە فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراق پابەند ببن بە ڕێككەوتنەكەی نێوانیانەوە، ئەوا لە نزیكترین كاتدا مووچەی مانگی شەشیش دابەشدەكرێت و هاوكات وەزارەتی دارایی هەرێمیش دەستیان بە ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی حەوت كردووە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









