وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی:لە بڕیارەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بێدەنگ نابین

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی نوسراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی عێراق بڵاوبوویەوە كە تیایدا ئاماژەی بەوەكراوە لەمەودوا نابێت زمانی كوردی لە وەڵامدانەوەی پرسیارەكانی خوێندكارانی زانۆكانی كەركوك و موسڵ و دیالە بەكاربهێندرێت، وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی جەخت لەوەدەكاتەوە كە ئەو بڕیارە پێچەوانەی یاسایە و لێی بێدەنگ نابین.
سۆزان مەنسور، وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: ئەم بڕیارەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق پێچەوانەی مادەی چواری دەستووری عێراقە و تاك لایەنانە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی عێراقەوە دەركراوە، هاوكات هەمان بڕیارە پێچەوانەی یاسای ژمارە 16 ی ساڵی 2014 یە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر ئەمڕۆ ( خالید شوانی)وەزیری دادی عێراق لەو بابەتە ئاگاداركراوەتەوە و ئەویش لای خۆیەوە وەزیری خوێندنی بالای ئاگاداركردووەتەوە كە دەبێت بەو بڕیارەیاندا بچنەوە، بۆیە وەزیری خوێندنی بالاش بەڵێنیداوە كە كاركردن بەو بڕیارە ڕابگرن و تاقیكردنەوەكان هاوشێوەی ساڵانی رابردوو بەڕێوەبچن.
وتەبێژەكەی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئەوە ئەركی ئێمە و نوێنەرانی كوردە لە بەغدا كە ڕێگە نەدەین بیر لەوەها بڕیارێك بكرێتەوە كە كاریگەری لەسەر زمانی كوردی بكات، چونكە لە دەستوری عێراق زمانی كوردی شانبەشانی زمانی عەرەبی وەك زمانێكی فەرمی ناسێندراوە، بۆیە هەر هەوڵێك بە ئاراستەی پشتگوێخستنی زمانی كوردی بدرێت بێدەنگ نابین لێی.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
7كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









