
ژن و منداڵێک لە غەززە
SNN-
وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند، لە رۆژی یەکشەممەوە کەمکردنەوەی گرژییەکان بە مەبەستی گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی لە کەرتی غەززە جێبەجێ دەکەن، داواش لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات، پێویستە بەبێ دواکەوتن و بێ بیانوو هاوکارییەکان لە غەززە دابەش بکەن.
دوێنێ شەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، “رۆژی یەکشەممە ئیسرائیل کەمکردنەوەی گرژییەکان بە مەبەستی مرۆیی لە ناوەندە سڤیلەکان و رێڕەوە مرۆییەکاندا جێبەجێ دەکات، بۆ رێگەدان بە دابەشکردنی هاوکارییەکان.”
وەزارەتەکە دەشڵێت، ئیسرائیل بەردەوام بووە لە کارئاسانی بۆ چوونەژوورەوەی بارهەڵگرەکانی هاوکاری بۆناو کەرتی غەززە.
وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل باس لەوە دەکات، “ئێستا چاوەڕوان دەکرێت نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو بڕە زۆرەی هاوکاری کۆبکاتەوە و دابەشی بکات، بەبێ هیچ دواکەوتن و بیانوویەک”، جەختیش دەکاتەوە، “ئیسرائیل ئەو تۆمەتە درۆیینانەی پڕوپاگەندەی برسیکردن رەتدەکاتەوە کە حەماس دەستیپێکردووە بە دەستکاریی وێنەی ئەو منداڵانەی بەدەست نەخۆشییە کوشندەکانەوە دەناڵێنن.”
ئەو راگەیێندراوە لە کاتێکدایە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان هۆشداری لە برسێتییەکی تووند دەدەن لە کەرتەکە، رۆژی هەینی رێکخراوی پزیشکانی بێسنوور بڵاویکردەوە، منداڵانی تەمەن 6 مانگ بۆ 5 ساڵان، ژنانی دووگیان و ئەوانەی شیر دەدەنە منداڵەکانیان کە هەفتەی رابردوو لە کلینیکەکانیان لە غەززە پشکنینیان بۆ کراوە، 25%یان تووشی بەدخۆراکی ببوون.
بەگوێرەی نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە، تائێستا لانیکەم 124 کەس بەهۆی برسێتییەوە گیانیان لەدەستداوە، کە 84یان منداڵن.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
21كاتژمێر لهمهوپێششەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









