
مامۆستایهك له یهكێك له قوتابخانهكانى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
بهگوێرهى نوسراوێكی وەزارەتی پەروەردەی حكومهتى هەرێم، پێدانی مۆڵەتی بێ مووچە بۆ مامۆستایان، تەنها لەدەسەڵاتی وەزارەتی پەروەردەیە، بهگوێرهى قۆناغبەندی مامۆستایان لەسەرجەم قۆناغەكانی خوێندندا.
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم نوسراوێكی گشتاندنێکی سەبارەت بەڕێكارەكانی پێدانی مۆڵەتی بێ مووچە بەمامۆستایان بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026، بۆ سەرجەم پەروەردە گشتییەكانی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكان ناردوەو تیایدا مەرج و ڕێنماییە تازەكانی پێدانی مۆڵەتی بێ مووچە، خاڵ بەخاڵ ڕووندەكاتەوە.
بەگوێرەی نوسراوەكەی وەزارەتی پەروەردە؛ پەیوەست بەدەسەڵاتەكان، پێدانی مۆڵەتی بێ مووچە بۆ مامۆستایان لەدەسەڵاتی وەزارەتە بهگوێرهى قۆناغبەندی مامۆستایان لەهەردوو قۆناغی (باخچەی ساوایانو فێركردنی بنەڕەتی) و (ئامادەیی و پیشەیی و پەیمانگەكان).
مەرج و ڕێنماییەكان ئەمانەن:
– مامۆستا لە ڕۆژی 24ى 7ى 2025 تا 25ى 8ى 2025 مافی پێشكەشكردنی داواكاری هەیە بۆ مۆڵەتی بێ مووچە.
– لایەنی پەیوەندیدار ڕای خۆیان بەڕوونی بدەن كە وەرگرتنی مۆڵەتەكە كاریگەریی لەسەر میلاك و بەرژەوەندیی گشتیی نابێت.
– درێژكردنەوەی مۆڵەتی بێ مووچە تەنها ئەو مامۆستایانە دەگرێتەوە كە لەدەرەوەی وڵاتن و لەكاتی مۆڵەتی بێ مووچە گەشتیانكردوە، بەو مەرجەی مافی وەرگرتنی مۆڵەتی بێ مووچەیان مابێت، لەڕێگەی نوێنەرایەتییەكانی حكومەتی هەرێم لەدەرەوە، داواكاری پێشكەشدەكەن و لەڕێگەی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە ئاڕاستەی وەزارەتی پەروەردە دەكرێت.
– پێویستە دوای پێدانی ڕەزامەندی بەمۆڵەتی بێ مووچە، مامۆستا لەماوەی كەمتر لە 10 ڕۆژدا دەست لەكار هەڵبگرێت، بەپێچەوانەوە ڕێكاری یاسایی و كارگێڕیی بەرامبەر لایەنی كەمتەرخەم دەگیرێتەبەر.
– مامۆستایانی ئافرەت لەدوای مۆڵەتی دایكایەتی و دەستبەكاربوونەوە، دەتوانن لەماوەی 10 ڕۆژدا داواكاری بۆ مۆڵەتی بێ مووچە پێشكەشبكەن، بەو مەرجەی ئەو مافەی مابێت.
– هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی بێ مووچە لەكاتێكدا دەكرێت كە ماوەی 10 ڕۆژ بەسەر فەرمانی پێدانی مۆڵەتەكە تێپەڕبووبێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









