ئێران: ئەگەر دوژمنكارییەكان دووبارەبێتەوە بە هێزێكی زیاترەوە وەڵام دەدەینەوە

عەباس عێراقچی
SNN-
وەزیری دەرەوەی ئێران وەڵامی دۆناڵد ترەمپ دەداتەوە و دەڵێت: ئێران نەتەوەیەکە، خاوەن کولتورێکی دەوڵەمەندە، کە دەگاتە حەوت هەزار ساڵ شارستانیەت، هەرگیز وەڵامی زمانی هەڕەشەو تۆقاندن ناداتەوە، ئێرانییەکان هەرگیز نەچەماون بۆ هیچ بێگانەیەک، جگە لە رێزگرتن وەڵامی هیچ نادەنەوە.
عەباس عراقچی، لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “ئێکس” نوسیویەتی: ئەگەر دوژمنكارییەكان دووبارە بێتەوە، بێ گومان بە هێزێكی زیاترەوە وەڵام دەدەینەوە.
دەشڵێت:”ئەگەر مەترسییەك هەبێت سەبارەت بە ئەگەری گۆڕانی بەرنامە ئەتۆمییەکەمان بۆ مەبەستی نائاشتیانە، ئەوا سەلمێنراوە كە بژاردەی سەربازی کاریگەری نییە، بەڵام رەنگە چارەسەری دانوستانکاری سەرکەوتوو بێت.
ئەو وتانەی عراقچی دوای ئەو هەڕەشانەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دێت، کە دوێنێ لە میانەی سەردانەکەی بۆ سکۆتلەندا رایگەیاند، كاتێك وتی: توانا ئەتۆمییەکانی ئێرانمان لەناوبردووە، دەتوانن سەرلەنوێ دەستپێبکەنەوە، بەڵام ئەگەر ئەوە بكەن، لەچاوتروكانێكدا لە ناویان دەبەینەوە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
20كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









