ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم مووچەی مانگەكانی شەش و حەوت تاوتوێ دەكات

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران
SNN-عەلی حەمە سەعید
وابڕیارە سبەی چوار شەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆببێتەوە و تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكەش باسكردنە لە مووچەی مانگەكانی شەش و حەوت و هاوكات بابەتی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە دەست SNNكەوتوون ئەوەخراوەتەڕوو، سبەی چوار شەممە كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بەڕێوەدەچێت و تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكەش قسەوباسكردن دەبێت لەبارەی مووچەی مانگەكانی شەش و حەوتی فەرمانبەرانی هەرێم.
ئاماژە بەوەشكراوە، هەر لە كۆبوونەوەكەی سبەی چوارشەممەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، یەكێكی دیكە لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە قسەوباسكردن دەبێت لەسەر بابەتی هەناردەكردنەوە و ڕادەستكردنی نەوت بە كۆمپانیای سۆمۆ و چۆنییەتی جێبەجێكردنی ئەو ڕێككەوتنەی كە لەنێوان هەولێر و بەغدا هاتووەتە ئاراوە.
SNNئەوەشی زانیوە، كە هەر لە كۆبوونەوەكەی سبەی چوار شەممە بابەتی ڕادەستكردنی بڕی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی بە بەغدا بۆ مووچەی مانگی شەش یەكێكی دیكە دەبێت لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە، بەڵام دیار نییە سبەی بڕیار دەدرێت لەسەر ناردنی ئەو بڕە پارەیە یاخود نا.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









