
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای زیاتر لە مانگێك لە ناردنی لیستی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەران و خانەنیشنانی هەرێم، وەزارەتی دارایی عێراق وردبینیكردنی لە لیستی مووچەی مانگی شەش تەواونەكردووە، هاوكات وەزارەتی دارایی هەرێمیش سەرقاڵی ناردنی لیستی مووچەی مانگی حەوتە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە شاندی تەنكیكی وەزارەتی دارایی هەرێم ئاگاداركراونەتەوە كە وردبینیكردنیان لە لیستی مووچەی مانگی شەش بە كۆتا نەگەیاندووە، هاوكات چەند تێبینییەكیان لەسەر لیستكە هەبووە و ئەو تێبینیانەش چارەسەر كراون.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەسەرەتای ئەم هەفتەیەوە وەزارەتی دارایی هەرێم داوای لە گەنجینەكان كردووە كە بە لێبڕینی لە %3 لیستی مووچەی مانگی حەوت ئامادە بكەن، بۆ ئەو مەبەستەش چەند ڕۆژێكە دەستكراوە بە ئامادەكردنی ئەو لیستە و وابڕیارە تا كۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی حەوتیش بە لێبڕینەوە ئامادە بكرێت و ڕەوانەی بەغدا بكرێت.
هەر بە گوێرەی زانیارییەكانی SNNتا ئێستا مەرجی سەرەكی بەغدا بۆ ناردنی مووچەی مانگەكانی شەش و مانگەكانی داهاتوو ڕادەستكردنی نەوتە بە كۆمپانیای سۆمۆ و هەروەها ڕادەستكردنی 120 ملیاری داهاتی ناوخۆ، كە تا ئێستا هەرێم هیچكام لەو دوو داواكارییەی بەغدا ی جێبەجێ نەكردووە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
5كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









