
SNN-
دوای بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی تەبەق لە تورکیا، حکومەتی عێراق و هەرێم هاوردەکردنی ئاژەڵ لەو وڵاتەوە قەدەغەدەکەن.
سامر حەبیب خەفاجی، بەڕێوەبەری گشتیی ڤێتێرنەری لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، دوای ئەوەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی تەبەق لەناو ئاژەڵانی وڵاتی تورکیا راگەیەندرا، رێوشوێنی پێویستمان گرتەبەر، لە داخستنی سەرجەم سنوورەکان بەڕووی هاوردەکردنی ئاژەڵی ئەو وڵاتەدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان، هاوردەکردنی ئاژەڵ لە تورکیاوە قەدەغەکرا، ئەو ئۆتۆمبێلانەی لەو وڵاتەشەوە دێنە ناوەوە، دەرمانڕێژ دەکرێن بەمەبەستی خۆپارێزی.
سەبارەت بە هەڵمەتی خۆپارێزی لە تای خوێنبەربوون؛ ئاشکرایکردووە، لە بەشێک لە پارێزگاکان هەڵمەتی دەرمانڕێژکردن دەستیپێکردووە بەمەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









