نوێترین زانیاری لەبارەی درێژكردنەوەی پڕكردنەوەی فۆڕمی ئەلیكترۆنی خۆراك

فۆڕمی خۆراکی ئەلیکترۆنی
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری پسولەی خۆراكی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات تەنها دوو رۆژ كات ماوە بۆ ئەو كەسانەی كە تائێستا فۆڕمی ئەلكترۆنی خۆراكیان پڕنەكردوەتەوە، بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراكی سلێمانیش دەڵێت:” داوای درێژكردنەوەی وادەكەمان كردوە، چونكە ژمارەیەكی زۆر خەڵك تائێستا فۆڕمەكەیان پڕنەكردوەتەوە”
ئاراس محەمەد بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراكی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: لەسەرەتای دەستكردن بە پڕكردنەوەی فۆڕمی خۆراك بەشێوەی ئەلیكترۆنی تا ئێستا تەنها لە%79 ی هاووڵاتیان فۆڕمەكەیان پڕكردووەتەوە و چوونەتە ناو سیستەمەكەوە، كە دەكاتە ملیۆنێك و 552 و هەزار و625 كەس، هاوكات تا ئێستا لە%21 هاووڵاتیان ماون لەو سیستەمە خۆیان تۆمار بكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، وابڕیارە دوو سبەی هەینی 1/8 كۆتا وادەبێت بۆپڕكردنەوەی فۆڕمی ئەلكترۆنی خۆراك، بەڵام ئێمە داوای درێژكردنەوەی ماوەكەمان لەبەغدا كردووە، چونكە تائێستا ژمارەیەكی زۆر خێزان فۆڕمە ئەلكترۆنییەكەیان پڕنەكردوەتەوە.
بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراكی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر جارێكی دیكە ودەكە درێژنەكرێتەوە ئەوا لە قۆناغی دووەمدا خزمەتگوزاری پڕكردنەوەی فۆڕم و زیادكردن و كەمكردنەوەی ئەندامانی خێزان بە بڕێك پارە ئەنجامدەدرێت و بێبەرمبەر نامێنێت، هاوكات ئەگەر هەر خێزانێك فۆڕمی ئەلكترۆنی خۆراكی پڕنەكردبێتەوە و سیستمەكە راگیرا، بێگومان بەشەخۆراكی مانگانەی دەوەستێت، بۆیە داوا لەهاووڵاتییان دەكەم بەزووترین كات خۆیان تۆماربكەن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









