وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: تاکو ئیسرائیل رازی نەبێت دەوڵەتی فەلەستین دروست نابێت

SNN
مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگهیاند، بڕیاری وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ داننان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا كاریگهری نابێت و تاوهكو ئیسرائیل ڕازی نەبێت، دەوڵەتی فەڵەستین دروست نابێت.
مارکۆ ڕوبیۆ له چاوپێكهوتنێكدا لەگەڵ فۆکس ڕادیۆ، لهبارهی داننان به دهوڵهتی فهڵهستین ئاشکرایکرد، “ئەوە هەنگاوێکی ناپەیوەندیدارە، بۆ هەندێک تێکدەرە، بەڵام هیچ واتایەکی نییە”.
لەهەمان کاتدا جەختی لەسەر پشتیوانیی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل کردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، “هیچ کامێک لەو وڵاتانەی بڕیاری داننان بە دەوڵەتی فەڵەستینیان داوە، توانای دروستکردنی دەوڵەتی فەڵەستینیان نییە، تا ئیسرائیل ڕازی نەبێت، دەوڵەتێکی فەڵەستین دروست نابێت”.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەو چاوپێکەوتنەدا وتی، “ئەو وڵاتانەی بڕیاری داننان بە دەوڵەتی فەڵەستینیان داوە، نازانن دەوڵەتی فەڵەستین لە کوێ دەبێت و کێ بەڕێوەی دەبات، ئەو بڕیارە پێچەوانە دەبێتەوە”.
رونیکردەوە، ئەو وڵاتانەی بڕیاری داننان بە دەوڵەتی فەڵەستینیان داوە لەگەڵ حەماس کاردەکەن، لە کۆتاییدا لایەنگری حەماس لایەنگری دەوڵەتی فەڵەستینە، واتە ئێوە خەڵاتێکیان پێدەبەخشن.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









