
SNN
شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت، شەپۆلی گەرماکە لە رۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە دەستپێدەکاتەوە و تاکو 15ی مانگ بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ هەینی 1ی ئاب، پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی رایدەگەیەنێت، لە رۆژی یەکشەممەوە 3ی ئاب شەپۆلی نوێی گەرمای بەهێز ڕوودەکاتە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.
ئاماژەی بەوەکردووە، چەق و هەستپێکراوی شەپۆلی گەرماکە ڕۆژی دووشەممە و ڕۆژانی داهاتووە، ئەگەر گۆڕانکاری ڕوونەدات ئەم شەپۆلە گەرما نوێیە بەگشتی تاکو 15ی مانگ بەردەوامی دەبێت.
ئاشکرایکردووە، بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو شاری سلێمانی 43 بۆ 45 پلە دەبێت، لە هەندێک کاتدا بەهۆکاری هەبوونی شێ لە بەرگە هەوادا هەست بە گەرمای زیاتر دەکرێت بەراورد بە پێشبینیەکان.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









