
SNN-
ماوەیەکە بەشێک لە گەڕەکەکانی سلێمانی کێشەی کەمئاوییان بۆ دروست بووە، بەڕێوەبەری راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاو دەڵێت: ئەوەی لەتوانای ئێمە بووە کردومانە تا پێویستی هاوڵتیان پڕبکەینەوە.
ئامانج جەلال، بەڕێوەبەری راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی بە SNNی راگەیاند، لە ئێستادا بەهۆی وەرزی هاوین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما هاوڵاتییان پێویستیی و خواستێکی زیاتریان هەیە بۆ بەکارهێنانی ئاو.
لەبارەی کەمبوونەوەی ئاو لە سلێمانی ئامانج جەلال وتی، دەکرێت پێدای ئاوی ماڵان لە هەندێک لە گەڕەکەکان رۆژێک یان زیاتر دواکەوتبێت بەڵام ئەوەی لەتوانای ئێمە بووە کردومانە تا پێویستی هاوڵاتیان پڕبکەینەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی كەمی پێدانی ئاو دەگەڕێتەوە بۆ کەمبوونەوە و دابەزینی ئاستی ئاوی کانیاوی سەرچنار بەهۆی کەمبارانی و وشکە ساڵییەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، سەرچاوەی ئاوی سەرچنار یەكێكە لە سەرچاوەكانی ئاوی خواردنەوەی سلێمانی، كە ئاوی دانیشتوانی دەوروبەری سەرچنار دەدات، لە وەرزی زستان دەبوژێتەوە و بە هاوین كەم دەكات، نزیکەی % 50 – 60 ی گەڕەکەکانی سلێمانی پشت بەو سەرچاوەیە دهبەستن، ئەو گەڕەکانەی ئاوەکانیان سەر بە سەرچاوەی سەرچنارە، پشکی شێریان لە کەمی ئاو بەرکەوتووە و لە ئێستاشدا نزیکی %80ی ئاوەکە كەمیكردووە.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









