
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی لە ڕێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا واهاتووە كە دەبێت هەرێمی كوردستان 120 ملیاری داهاتی ناوخۆ و 230 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی سۆمۆ بكات، بەڵام تا ئەمڕۆ هیچكام لەو دوو داواكارییەی بەغدا جێبەجێی نەكراو و ناردنی پارەی مانگی شەشیش نادیارە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN كە لە بەرپرسانی هەرێم وەریگرتوون ئەوەخراوەتەڕوو، هەرچەندە ڕێككەوتنەی نێوان هەولێر و بەغدا بەجۆرێكە كە دەبێت هەرێم 120 ملیاری داهاتی ناوخۆ و 230 هەزار بەرمیلی ڕۆژانەش ڕادەستی كۆمپانیای سۆمۆ بكات، بەلام هێرشە درۆنییەكان بوونە هۆی ئەوەی نەتواندرێت ئەو بڕە نەوتە بەرهەمبهێندرێت و ڕادەستی عێراق بكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەرپرسانی هەرێم ئامادەییان تێدایە كە 120 ملیاری داهاتی ناوخۆ بۆ مانگی شەش ڕادەست بكەن، بەڵام ترسیان لەوە هەیە كە ئەگەر هەرێم ئەو پارەیەش بنێرێت و دواتر عێراق بیانوو بهێنێتەوە لەوەی كە دەبێت 230 هەزار بەرمیلیش ڕادەست بكەن پاشان پارە دەنێرێت كە ئەوە لەتوانای هەرێمدا نییە لەمكاتەدا.
SNNئەوەشی زانیوە كە هەرێم داوای لە بەغدا كردووە كە ئەگەر ئەو 120 ملیارە بنێرێت لەگەڵ نەوتی بەدەستهاتوو كە بڕەكەی دیارنەكراوە ئەوانیش پارەی مووچە ڕەوانە بكەن، بەڵام تا ئێستا عێراق وەڵامی ئەم داواكارییەی هەرێمی نەداوەتەوە بۆیە ناردنی پارە و دابەشكردنی مووچەش بەنادیاری ماوەتەوە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
5كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









