کۆمسیۆن: شەممەی داهاتوو تیروپشکی پێدانی ژمارە بە لیست و كاندیدەكان بەڕێوەدەچێت

ئامێری هەڵبژاردن
SNN-
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، شەممەی داهاتوو تیروپشک بۆ پێدانی ژمارە بە لیست و کاندیدەکان دەکرێت.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند: کۆمسیۆن رۆژی 10ی ئەم مانگە کە دەکاتە ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو، یەکەمین تاقیکردنەوەی ئەزموونی لە هەزار و 79 وێستگەی دەنگدان لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات.
دەشڵێت: تاقیکردنەوەکە لە ناوەندەکانی تۆمارکردن و 20 نووسینگەی هەڵبژاردنی پارێزگاکان دەبێت و فەرمانبەرانی کۆمسیۆنیش وەک دەنگدەر بەشداریی تیایدا دەکەن و لە هەر پارێزگایەک وێستگەیەکی دەنگدانی تایبەت بە هەماهەنگی لایەنە ئەمنییەکان دەکرێتەوە.
جومانە غەلای ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانج لەم کارە ئامادەکارییە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و دڵنیابوونەوەیە لە کارایی و ئامادەیی ئامێرەکانی دەنگدان.
“کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆی رۆژی 9ی ئەم مانگە کە دەکاتە رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو، تیروپشک بۆ پێدانی ژمارەی هەڵبژاردن بە هاوپەیمانی و پارتەکان و کاندیدەکان بۆ کورسیی گشتی و کۆتای کەمینەکان بەڕێوەدەچێت” جومانە غەلای وای وت.
بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 11ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بکرێت، پەرلەمانی عێراق لە 329 کورسی پێکدێت کە 320 یان گشتی و 9 یەکەی دیکە کۆتان.
لە عێراق نزیکەی 29 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە، زیاتر لە 21 ملیۆن کەس کارتی بایۆمەتری دەنگدانیان هەیە و دەتوانن دەنگبدەن.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









