پۆلیسی هەڵەبجە: دوو کەس لەسەر رووداوەکەی گەڕەکی فەرمانبەران دەستگیرکران

هەڵەبجە
SNN-
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە دەستگیرکردنی دوو کەسی لەسەر رووداوی تەقەکردنەکەی گەڕەکی فەرمانبەران راگەیاند کە بەهۆیەوە دوو گەنج گیانیان لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر سێ ڕوداوێکی تەقەکردن لەگەڕەی فەرمانبەران بوە هۆی کوژرانی دووکەس بەناوەکانی (ب .ج .ف)تەمەن 20 ساڵ و(ش . م .ا) وەبرینداربونی کەسێکی کە بەناوی(پ. م . ت)تەمەن 31 ساڵ.
پۆلیس دەشڵێت: دووکەس بەگومانی ڕوداوەکە بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە بەمادەی 406ی یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەبنکەی پۆلیسی هەڵەبجە بۆڕووداوەکە ڕێکخراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، رووداوەکە لە ئەنجامی شەڕ و دەمەقاڵێوە دروست بووە. تەرمی هەردوو قوربانییەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی کراون و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکان باری تەندروستی بریندارەکەی دیکەش ناجێگیرە و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









