بەڕێوەبەری كۆمپانیای سۆمۆ:هەرێم تا ئێستا هیچ بڕە نەوتێکی خۆی رادەست نەکردووە

SNN-
عەلی نزار فایق، بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای نیشتمانی بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ)، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە کە هەرێم تا ئێستا هیچ بڕە نەوتێکی خۆی رادەست نەکردووە، دەشڵێت: ئامادەن بۆ وەرگرتنی هەر بڕە پارەیەک لەلایەن هەرێمەوە رادەستبکرێت و هەموو رێکارەكانی گرێبەستی بۆ هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە تەواوکردووە
دەشڵێت:بەندەرەکانی عێراق پارێزراون و بە هەماهەنگیەکی بەرز لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکان و کارپێکەران بەڕێوەدەبرێن و ئەو بەڵگەنامە دزەپێکراوەی بڵاوكرایەوە راستەقینەیە، بەڵام رێکارێکی رۆتینییە و ئامانج لێی کۆنترۆڵکردنی خشتەكانی بارکردنی نەوتهەڵگرەکانە.
راشیگەیاندووە، بەڵگەنامەکە تەنها ئاڕاستەی دەزگا ئەمنییە پەیوەندیدارەکان کراوە، بۆ دڵنیابوون لە توندی رێوشوێنەكان بەسەر کارەکانی هەناردەکردندا و هەر نەوتهەڵگرێك گومانی لێبكرێت لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە دەدۆزرێتەوە.
بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای نیشتمانی بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) دەشڵێت: هیچ مامەڵەیەک لە ئێستاو داهاتوو لەگەڵ کۆمپانیا یان ئەو لایەنانەدا ناكرێت کە سزایان بەسەردا سەپێنراوە و رێوشوێن دەگیرێتەبەر بۆ دەرکردنی هەر نەوتهەڵگرێكی گوماناوی لە ئاوە هەرێمایەتیەكانی عێراق.
راشیگەیاندووە کە هەناردەی نەوتی رۆژانەی عێراق لە نێوان (3.35)ملیۆن بۆ (3.4) ملیۆن بەرمیلدایە، کە (78%)بۆ (80%)ی بۆ بازاڕەکانی ئاسیا دەچێت و کەمتر لە(20%)ی ئەو بارانەی کە دەمێننەوە دەچنە بازاڕەکانی ئەوروپا، ئەوەی دەمێنێتەوە بۆ ئەمەریکا.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
8كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
9كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
10كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
8كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
9كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









