
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە دەبێت هەموو ڕۆژانێكی چوار شەممە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بەڕێوەبچێت، بەڵام سبەی چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆنابێتەوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی هیچ بەرەو پێشچوونێك لەگەڵ بەغدا نەهاتووەتە ئاراوە بۆناردنی مووچەی مانگی شەش.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە دەستSNNكەوتوون ئەوەخراوەتەڕوو، سبەی چوار شەممە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بەڕێوەناچێت و وەزیرەكان بانگهێشتی كۆبوونەوە نەكراون.
لە زانیارییەکان ئەوەش هاتووە، ماوەی چەند مانگێكە كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت كراوە بە گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بابەتی مووچە و ڕادەستكردنی نەوت و داهاتی ناوخۆیی، بەلام لە ئێستادا دوای ناردنی پارەی مووچەی مانگی پێنج تاڕادەیەكی زۆر گفتوگۆكان بە بنبەست گەیشتوون، بۆیە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمیش كۆنابێتەوە.
كۆنەبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە كاتێكدا كە حكومەتی عێراقی دەستیكردووە بە دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشت، بەڵام تا ئێستا دیار نییە كەی مووچەی مانگەكانی شەش و حەوتی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشدەكرێت و هیچ بڕیارێكیش نییە بۆناردنی پارە لە بەغداوە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









