
SNN-
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بە پێی ئامارەكانی بەشی وزە نوێبووەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان لە سنوری پارێزگای سلێمانی رۆژ لەدوای رۆژ هاوڵاتیان روو لە دانانی سیستمی كارەبای وزەی خۆر دەكەن و لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا بەڕێژەی (100%) زیادیكردوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپییی کۆتا ئامار لە بەرێوەبەرایەتییەکەیان، تا بەرواری 4-8-2025 ژمارەی ئەو هاوبەشانەی كارەبا كە سیستمەكەیان داناوە و لە بەشی وزە نوێبووەكان تۆماركراوە، گەیشتوەتە (1033) هاوبەش و بڕی بەرههمهێنانی كارەبایان (23.370) مێگاوات بووە.
دەشڵێت، لە كاتێكدا تابەرواری 19-2-2025 ژمارەی ئەو هاوبەشانەی كارەبا كە سیستمەكەیان دانابوو (510) هاوبەش بوون.
وزەی خۆر یەكێكە لە وزە نوێبووەكان بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا، دۆستی ژینگەیە و ئێستا لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان بەكارهێنانی لەبرەودایە، لە هەرێمی كوردستانیش سیستمەکە لەلایەن هاووڵاتیانەوە لەسەربانی خانوو یان باڵەخانەی بازرگانی و كارگەكان و كەرتی كشتوكاڵ بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا دانراوە و رۆژ لەدوای رۆژ بەكارهێنانی لە زیادبوونە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
1كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
3كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
1كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









