
پارەی عێراقی
SNN
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی حەوت تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە کراوە، رۆژی پێنجشەممە دەستبە دابەشکردنی هاوکارییەکە دەکرێت..
وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردووە، ئەمڕۆ 5ی ئاب هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى حەوت تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە کرا، دوای ئەنجامدانی رێکارە دارایى و ژمێریارییەکان لەلایەن بەرێوەبەرایەتى گشتى بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازى) لە رۆژی پێنجشەممە بەرواری 7ی ئاب دەست بە دابەشکردنى دەکرێت.
ئاماژە بەوەکراوە، لەم مانگەدا، نزیکەی 74 هەزار ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە بە سیستەمی پڕۆژەی هەژماری من هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانەی تریش لە رێگەی سیستەمی بانکیەوە هاوکارییەکان وەردەگرن.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









