كارنەكردنی ئامێرەكانی ATMلە هەڵەبجە وایكردووە بڕێكی زۆر لەپارەی ئەوانەی لەهەژماری منن بدرێت بە نوسینگەكان

ئامێری پارهدانى ئەلیکترۆنی ATM | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی ماوەی مانگێكە لە ناو سەنتەری پارێزگای هەڵەبجە دوو ئامێری ڕاكێشانی پارە ATMدانراون، بەڵام تائێستا ئەو ئامێرانە نەخراونەتەكار، ئەمەش وایكردووە ئەو پێشمەرگە و فەرمانبەرانەی لە هەژماری من مووچە وەردەگرن، مانگانە زیاد لە 10 هەزار دینار لە مووچەكانیان كەمتر وەرگرن.
یەكێك لەو پێشمەرگانەی كە لە لیواهاوبەشەكانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە مووچەكەی خراوەتە سەر پرۆژەی هەژماری من بە SNNی ڕاگەیاند: ئێمە لە لیوای پێنجی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەین كە كۆی گشتی پێشمەرگەكان زیاد لە دوو هەزار و 500 پێشمەرگەین، چەند مانگێكە مووچەكانمان خراوەتە سەر پرۆژەی هەژماری من، بەڵام ئەوەی بووەتە گرفت كارنەكردنی ئامێرەكانی ڕاكێشانی پارە ATMەكانە لەهەڵەبجە كە دوو ئامێری لێیە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ وەرگرتنی مووچەكانمان دوو ڕێگامان لەبەردەستە یان دەبێت بەناچاری بێینە سلێمانی بۆ وەرگرتنی مووچە، یاخود دەبێت لە نوسینگەكانی حەواڵە مووچەكانمان وەربگرین، بەڵام لە نوسینگەكان لە %1 ی مووچەكانمان لێدەبڕن، بەجۆرێك بۆ هەر 100 هەزار دینار هەزار دینار دەبڕن و لە ملیۆنێك دینار 10 هەزار و لە دوو ملیۆن 20 هەزار دینار، ئەوە سەرەڕای ئەوەی چوار بۆ پێنج هەزاریش بۆ كرێی عمولەی ئامێرەكانی ATM وەردەگیرێت ئەوەش بڕێكی زۆرە
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNجگە لەو پێشمەرگانەی لیوا هاوبەشەكان، بە هەمان شێوەش سەدانی فەرمانبەری شارستانی داموودەزگاحكومییەكان لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە بەهەمان شێوە مووچەكانیان گوازراوەتەوە بۆ سەر پرۆژەی هەژماری من، بەڵام ئەوانیش گرفتی نەبوونی ئامێری ڕاكێشانی پارەیان هەیە و بەناچاری مانگانە دەچنە سلێمانی بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان و هەندێكیشیان لە نوسینگەكان لە بری پێدانی لە%1ی مووچەكانیان پارەی مووچەكانیان ڕادەكێشن، تا ئێستاش دیار نییە ئەو دوو ئامێرەی لەهەڵەبجە دانراون كەی دەخرێنەكار.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









