غەریب ئەحمەد: ئەوەی پێویستە بۆڕێككەوتنی كۆنكرێتی لەگەڵ بەغدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەنجامیداوە، بەڵام هەرێم پابەند نابیت

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات سەردان و دیدارەكانی سەرۆكی یەكێتی لە بەغدا ئەنجامەكەی ئەوە بوو كە ئەوەی پێویست بوو بۆ ئەنجامدانی ڕێككەوتنێكی كۆنكرێتی لەگەڵ بەغدا كردی، بەڵام دواتر هەرێم پابەند نابێت ئەوەش گرفت دروست دەكات.
غەریب ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: جۆرێك لە ناڕوونی لە سیاستەی حكومەتی هەرێم بە رامبەر بە بەغدا بەدیدەكەین، چونكە پێشتر یەكێتی نشتیمانی كوردستان و خودی سەرۆكی یەكێتی ( بافڵ جەلال تاڵەبانی) ئەوەی كە پێویست بووە بۆ گەیشتنە ڕێككەوتنی كۆنكرێتی لەگەڵ بەغدا ئەنجامیانداوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێشتر بە یەك پاكێج هەناردەكردنی 230 هەزار بەرمیل نەوت و ناردنی 120 ملیار داهاتی ناوخۆ، ڕێككەوتنی لەسەركراوە، بەڵام كاتێك هەرێم پابەند نابێت بە ناردنی نەوت و ناردنی داهات، لەبەرامبەریشدا عێراق پارەی مووچە نانێرێت.
ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی ڕوونكردەوە، ئەوەی ئێستا لە مەلەفی نەوتی هەرێم بەرپرسیارن هەر ئەوانیشن هۆكارن بۆ ئەوەی ڕێككەوتنەكەی هەولێر و بەغدا لەكاتی خۆیدا نەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەڵام هیوایەك هەیە ئەم ڕێككەوتنە هەڵوەشێندرێتەوە و ڕێچكەی یاسایی خۆی وەربگرێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
10كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









