بەهەوڵی پەرلەمانتارێكی یەكێتی،عێراق دەرچووانی پزیشكی پەرستاری زانكۆی سلێمانی دادەمەزرێنێت

زانکۆی سلێمانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات دوای هەوڵێكی زۆر و كۆبوونەوەمان لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی ڕاژەی عێراق، بڕیاردرا كە لینكی دامەزراندن بۆ دەرچووانی پزیشكی پەرستاری زانكۆی سلێمانی كارا بكرێت كە پێشتر ئەو دەرچووانە نەیاندەتوانی لینكی دامەزراندن پڕبكەنەوە.
سروە محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند:پاش ئەوەی لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا لینكی دامەزراندن بۆ دەرچوانی بەشی پزیشكی پەرەستاری كاراكرا، بەڵام دەرچووانی بەشی پزیشكی پەرەستاری زانكۆی سلێمانی ئەوانەی كارتی زانیارییان سنوری ناوچەجێناكۆكەكان بوو لینكی دامەزراندنەكەیان بۆ كارانەكرابوو نەیاندەتوانی دابمەزرێن.
ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ چارەسەركردنی كێشەی ئەو دەرچووانەی زانكۆی سلێمانی سەردانی وەزارەتی تەندروستی عێراق و ئەنجومەنی ڕاژەی عێراقیمان كرد و لەگەڵ ستافی ئەنجومەنی ڕاژەی عێرق گفتوگۆی ئەو بابەتەمان كردو كێشەی ئەو دەرچوانەمان گەیاندە لایەنی پەیوەندیدار، دواتر توانیمان ڕەزامەندی وەربگرین بە كاراكردنی لینكی دامەزراندن بۆ ئەو دەرچوانەی كەدەرچوی بەشی پەرستاری زانكۆی سلێمانین و كارتی زانیارییان سنوری مادەی 140 بۆ دامەزراندنیان لە بەشە پزیشكیەكان لەسەر میلاكی حكومەتی عێراق.
ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا بەردەوامین لەهەوڵەكانمان بۆ چارەسەركردن و دامەزراندنی سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان بۆ ئەو مەبەستەش گفتوگۆ لێكتێگەیشتنی باشمان هەبوو لەگەڵ ئەنجومەنی ڕاژەی عێراق.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









