
SNN-
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم، پێشتر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى تەمموز تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە کرا و رێکارە دارایى و ژمێریارییەکان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاریى سەربازى) ئەنجامدەدرێن.
ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژی پێنجشەممە 7ی ئاب دەست بە دابەشکردنى دەکرێت.
هەروەها بەرپرسێكی وەزارەتی پێشمەرگە بە SNNی راگەیاند، ئەوەی تا ئێستا هەیە ئەوەیە كە تا كۆتایی ساڵی 2026 پێدانی ئەو هاوكارییە بە هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوامی دەبێت.
وتیشی، لە ئیستادا مانگانە لە نێوان 200 هەزار بۆ 215 هەزار دینار لەلایەن هاوپەیمانانەوە بۆ ئەفسەر و هێرزەكانی پێشمەرگە لە لیواهاوبەشەكان دابیندەكرێت و مانگانەش بڕێكی كەم گۆڕانكاری بەسەردا دێت.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









