بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژێکدا 200 هەزار بەرمیل تێپەڕاندووە

SNN
ڕوانگەی ئابوری (ئیکۆ عێراق) ئهمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژێکدا 200 هەزار بەرمیل تێپەڕاندوە، ئەوەش دوای نههێشتنی كاریگهری هێرشه درۆنییهكانی مانگی ڕابردوو كه كرایه سهر كێڵگه نهوتییهكان.
ڕوانگەی ئابوری (ئیکۆ عێراق) لە بەیاننامەیەکدا باسی لهوهكردوه، کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی كوردستان کە بۆردومان کراون، گەڕاونەتەوە سەر کارەکانیان، بەرهەمهێنانی ڕۆژانەشیان بۆ زیاتر لە 200 هەزار بەرمیل زیادیکردوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، دیارترین كێڵگهكانی بەرهەمهێنانی نهوت له ههرێمی كوردستان بریتین لە: شێخان، تاوکێ، بشکابیر، خورمەڵە و سەرسهنگ.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوه، هەرێم و بەغدا تا ئێستا نەگەیشتونەتە ڕێککەوتن سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت بەهۆی ناکۆکی لەسەر کرێی ئەو کۆمپانیایانە کە لە هەرێمدا کاردەکەن، چارەسەرکردنی قەیرانەکە پێویستی بە کۆبونەوەی سێ لایەنی پەیوەندیدار هەیە یان خەرجکردنی کرێی کۆمپانیاکان، کە حکومەتی فیدڕاڵی ڕەتیدەکاتەوە.
ڕوانگەی ئابوری (ئیکۆ عێراق) هۆشداریداوە لهوهی کە بەردەوامبونی کێشەکە لەوانەیە ببێتە هۆی ئەوەی حکومەتی فیدڕاڵی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕابگرێت، ڕاگرتنی بهرههمهێنانی نهوتیشی به “ڕێکارێکی ناڕەوا” وەسف کرد و جەختی لەوەکردەوە کە پەرلەمانی عێراق بەشێکی بەرچاو لە بەرپرسیارێتی دەرنەکردنی یاسایەک بۆ ڕێکخستنی کەرتی نەوت و غازی وڵاتەکەی لە ئەستۆدایە.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
15كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









