
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەسەر ڕادەستكردنی كۆی گشتی داهاتی هەرێم بە بەغدا، لیژنەهاوبەشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا نەگەیشتنە ڕێككەوتن و بەهۆیەوە نەتواندرا راپۆرتی كۆتایی هاوبەش بۆ وەزیری دارایی عێراق ئامادە بكرێت بۆ ئەوەی سبەی لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بیخاتەڕوو.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی SNNكە لە نوێنەرانی كورد لە بەغدا وەریگرتوون ئەوەخراوەتەڕوو، بەغدا داوای كردووە كە كۆی گشتی داهاتی هەرێم رادەستی عێراق بكرێت و نەوتی بەرهەمهێندراوی هەرێمیش بدرێتە کۆمپانیای سۆمۆ، لەبەرامبەر ناردنی مووچە بە بەردەوامی بۆ مانگی شەش و مانگەكانی دیكەی داهاتوو تا كۆتایی ساڵ.
ئاماژە بەوەشكراوە، لیژنە هاوبەشەكان نەیانتوانیوە بگەنە نوسینی ڕاپۆرتی كۆتایی لەبارەی داهاتی نانەوتی، چونكە لیژنەكەی هەریم تەنها ئامادەبوون تەنها لە%50ی داهاتە فیدراڵییەكان بدەنە بەغدا، لەبەرامبەریشدا شاندی عێراق داوای لە%50 ی كۆی گشت داهاتی فیدراڵی و نا فیدراڵی هەرێمی كردووە ئەوەش وایكردووە كۆبوونەوەكان بگەنە بنبەست.
SNN ئەوەشی زانیوە كە سبەی لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێم نادرێت، چونكە لەكۆبوونەوەكەی هەفتەی ڕابردوو بڕیاردرابووە كە دەبێت ڕاپۆرتی هاوبەش ئامادەبكرێت و لەسەر بنەمای ئەو ڕاپۆرتە هاوبەشە بریار لەسەر ناردنی پارە بدرێت، بەڵام ئامادە نەكراوە، بۆیە بە ئەگەرێكی زۆرەوە بڕیار لەسەر ناردنی پارە نادرێت بۆ مووچە.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









