وتەبێژی یەكێتی خانەنشینان: ئیكرامییەی شەش مانگی خانەنیشینان تەنها لە سلێمانی دابەشكراوە

SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی یەكێتی خانەنشینانی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات دابەشكردنی ئیكرامییەی شەش مانگی دوای خانەنیشنبوونی فەرمانبەران كە دەبێت لە فەرمانگەكەی خۆیەوە بۆی خەرجبكرێت، تەنها لە سنوری سلێمانی دابەشكراوە و لە هەولێر و دهۆك ئەو ئیكرامییەیە نەدراوە بە خانەنشینان.
سادق شێخ عوسمان، وتەبێژی یەكێتی خانەنشینانی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: دوای تێپەڕبوونی هەشت مانگ بەسەر خانەنشینبوونی زیاتر لە 30 هەزار خانەنیشن، لە سنوری پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك، ئیكرامییەی خانەنشینان كە پاداشتی كۆكراوەی مۆڵەتی شەش مووچەیە بەسەر یەكەوە تا ئێستا دابەشنەکراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، دابەشكردنی ئەو ئیكرامیە شەش مانگییە پەیوەندی بە حكومەتی عێراقییەوە نییە و دەبێت لە فەرمانگەكەی خۆی بۆی خەرجبكرێت، بەلام لە سلێمانی ئەو ئیكرامییە خەرجكراوە و لەهەولێر و دهۆك خەرجنەكراوە و وەزارەتی دارایی هەرێمش داوای كردووە بۆیان خەرج بكرێت بەڵام تا ئێستا خەرجنەكراوە.
وتەبێژی یەكێتی خانەنشینانی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر مووچەی مانگی شەش دابەشبكرێت ئەوا لەسەر تاسەری هەرێم نزیكەی 10 هەزار خانەنیشنان شەش مووچە بەسەر یەكەوە وەردەگرن، كە زیاد لە دوو هەزار و 300 خانەنیشنیان لە سنوری پارێزگای سلێمانین.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









