ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەسەر پرسی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوت کۆدەبێتەوە

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق
SNN-
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبێتەوە، پرسەکانی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و داهاتی ناوخۆی هەرێم تاوتوێ بکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆ کۆدەبێتەوە، بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا تاوتوێی ئەو دوو کۆنووسە دەکرێت کە لە لایەن وەزارەتی دارایی و دیوانی چاودێری دارایی عێراق لەبارەی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان ئامادە کراون.
لە زانیارییەکان ئەوەش هاتووە، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لە ناردن یان نەناردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەدات، ئەگەر بڕیاری ناردنی مووچە بدرێت ئەمڕۆ حکومەتی هەرێم بڕی 120 ملیار داهاتی ناوخۆ رادەستی بەغدا دەکات.
هەروەها، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان باس دەکرێت.
بەپێی رێککەوتنی نوێی نێوان هەرێم و بەغدا بێت دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانە 230 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی سۆمۆ بکات، هەروەها مانگانە بڕی 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا بنێرێت، بەڵام بەهۆی هێرشە درۆنییەکانی ئەم دواییەی سەر کێڵگە نەوتییەکان بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکان کەمی کردووە ئەمەش وادەکات هەرێم نەتوانێت پابەندی رێککەوتنەکە بێت.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
21كاتژمێر لهمهوپێششەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









