زانیارییەکانی SNN: شاسوار عەبدولواحید، لەسەر سکاڵای شادی نەوزاد دەستگیرکراوە

شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ | فۆتۆ: نهوهى نوێ
SNN-
شەوی رابردوو شاسوار عەبدولواحید، بە فەرمانی دادوەر لە لایەن پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیرکراوە، بە گوێرەی زانیارییەکانی SNN، دەستگیرکردنەکەش پەیوەندی بەو سکاڵایەوە هەیە کە پەرلەمانتار شادی نەوزاد ساڵی 2019، لەسەر شاسوار عەبدولواحید تۆماریکردووە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی SNN، ئەو سكاڵایەی لەسەر شاسوار عەبدولواحید تۆمارکراوە مێژووەکەی بۆ 30-5- 2019-وە دەگەڕێتەوە و لە لایەن پەرلەمانتار شادی نەوزادەوە تۆمارکراوە و ساڵی 2021 براوەتە دادگا و لە رۆژەوە تاوەکو رۆژی 3ی ئەم مانگە دا دادگا بەردەوام بووە لە بەدواداچوون بۆ کەیسەکە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، چەندین جار خۆی و پارێزەرەکەی کەفیلەکەی ئاگادارکردنەوەیان بۆ رۆیشتووە، کە ئامادەبن لەبەردەمی دادوەر بەڵام ئامادەنەبوون، تەنانەت فەرمانی دەستگیرکردن بۆ شاسوار عەبدولواحید و کەفیلەکەشی دەرچووە، بەڵام لەبەرئەوەی ئامادەنەبوون دادوەر بە غیابی حکومی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە بۆ شەش مانگ.
بەگوێرەی زانیارییەکانی SNN- کە لە کەسێکی نزیک ئەو پەرلەمانتارەوە وەریگرتووە،
لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا شادی نەوزاد بەردەوام بووە لەسەر کەیسەکە و ساڵی واهەبوو 20 جار زیاتر چووەتە دادگا بۆئەوەی کەیسەکە دانەخرێت و بەردەوام بێت.
شادی نەوزاد ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بوو لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ، بەڵام دواتر دەستی لەکارکێشایەوە و رۆژی 24-4-2019 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:ئەوان پێشتر وەکو ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ هەڵوێستی خۆیان دەربارەی قۆرخکاری و تاکڕەوییەکانی سەرۆکی جوڵانەوەکەیان راگەیاندوە و داوایانکردوە بۆ بەلارێدانەبردنی ئەو ئامانجانەی جوڵانەوەکەی لەسەر دروست بوە، ئەو تاکڕەویی نەمێنێت و رێکخراوەیی بۆ نێو جوڵانەوەکە بگەڕێتەوە”.
وتیشی: لەدوای ئەو هەڵوێستانەیانەوە هەرەشەی توندیان لێکراوە و ئاماژەی بەوەدا “لەچەند ڕۆژی رابردودا لەلایەن “باندەکەی شاسوار عەبدولواحید”ەوە هەڕەشەی توند و شەخسیان لێکراوە کە ئەگەر بێت و ئەم کەسە نارازییانە بێدەنگ نەبن و واز لەو هەڵوێستانەیان نەهێنن ئەوا چەندەها ڤیدیۆ و وێنەی دەستکاریکراوی نەشیاوی ئەوان بڵاو دەکەنەوە”.

شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
9كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









