
مووچە بودجە
عەلی حەمە سەعید-SNN
لەگەڵ ئەوەی حكومەتی هەرێم و عێراق لەسەر ئەوەی ڕێككەوتبوون كە مانگانە بڕی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ و 230 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە ڕەوانەی بەغدا بكرێت لەبەرامبەر ناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەران، بەڵام شاندی هەرێم بە لایەنی عێراقیان وتووە كە ئەو ڕێككەوتنە تەنها بۆ مانگەكانی پێنج و شەش كاری پێدەكەن و ناتوانن لەناردنی 120 ملیاری داهاتی ناوخۆ بەردەوامبن.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە نوێنەرانی كورد لە بەغدا بە SNNیانداوە ئەوەخراوەتەڕوو، لەكۆبوونەوەكانی چەند ڕۆژی ڕابردووی هەردوو شاندی تەكنیكی هەرێم و بەغدا، شاندی هەرێم ئەوەیان بۆ شاندی بەغدا ڕوونكردووەتەوە كە كۆی داهاتی نانەوتی هەرێم بریتیە لە320 ملیار، بەڵام ئەو داهاتە خەرجی حكومەت و پارەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی لێدابین دەكرێت، بەجۆرێك 160 ملیار بۆ بەڕێوەبردنی حكومەت و 20 ملیار بۆ مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و 70 ملیاریش بۆ كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی كارەبا و غازە و تەنها 70 ملیار دینار دەمێنێتەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، شاندەكەی هەرێم بەڕوونی بەلایەنی عێراقییان ڕاگەیاندووە كە ئەو ڕێككەوتنەی پێشتر لە نێوان هەولێر و بەغدا كراوە تەنها بۆمانگەكانی پێنج و شەشە، چونكە هەرێم تەنها ئەو دوو مانگە دەتوانێت 120 ملیاری داهاتی ناوخۆ ڕەوانەی بەغدا بكات و لە مانگی حەوتەوە تەنها 70 ملیار دیناری لەبەردەست دەمێنێتەوە بۆ ئەوەی ڕەوانەی بەغدای بكات.
هەر لە زانیارییەكانی SNN ئەوەشهاتووە، لایەنی عێراقی ئەو داواكاریانەی شاندەكەی هەرێم بە لایەنی پەیوەندیدار لە وەزارەتی دارایی عێراق گەیاندووە بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێكی ئەرێنی یاخود نەرێنی ئەو داواكارییەی هەرێم نەدراوەتەوە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









