
SNN-
بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی بە SNNی راگەیاند، سەرەڕای وشکه ساڵی و کەمبوونەوەی ئاو، باخچه و پارک و بلوارەکان دەپاریزین و ناهيڵين وشك ببن.
ئاماژەی بەوەشکرد، تەنها له سنوری جوگرافیی بەڕێوەبەرایەتی باخچەکان، 510 باخچەمان هەيه و حەوت پارکی گەورەمان لەناو شاردا هەيه 85 بلواری سەرەكیشمان هەيه كه سەرجەميان سەوزكراون و خزمەت دەكرێن.
بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی دەشڵێت، “بە پلانی ئەو سەوزكردنانەی هەمانه، نزيكدەبينەوه له ریژەی ستانداردی جیهانی بۆ سەوزايی، له سنوری بەڕێوەبەرایەتییەکەمان رێژەی سەوزایی له 19.6%ه لە کاتێکدا رێژەی ستانداردی جيهانيى دەبيت %20 بێت، جەختیشیکردەوە، به سەوزکردن و کردنەوەی پارک و باخچه و خزمەتکردن و نۆژەنكردنەوەیان نزيكدەبينەوه له رێژەی ستانداردی جيهانى بۆ سەوزایی.
لەبارەی زیادکردنی سەوزای و باخچەکان بەهرۆز سالار، وتی، لە ئێستادا لەم وەرزە گەرم و وشکە ساڵییەدا ئێمە زیاتر سەرنجمان لەسەر ئاودێری کردنە، لە مانگی 9ەوە پلانی زۆر باشمان هەیە بۆ زیاتر سەوزکردنی ناوشار.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









