هەرێمی كوردستان داوای گەرەنتی كردووە بۆ ناردنی پارە لە بەرارمبەر ڕادەستكردنی نەوت

عەلی حەمە سەعید-SNN
لەگەڵ ئەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە كێڵگە نەوتییەكانی هەرێم تاڕادەیەكی زۆر بەرەو ئاسایی بوونەوە دەچێت بەڵام تا ئێستا هیچ بڕە نەوتێك ڕادەستی كۆمپانیای سۆمۆ نەكراوە، هاوكات هەرێم داوای گەرەنتی ناردنی پارەی كردووە لە بەرامبەر ڕادەستكردنی نەوت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە نوێنەرانی كورد لە بەغدا بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، هەرێمی كوردستان لە ئێستادا لە توانایدا هەیە زیاد لە 200 بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بەرهەمبهێنێت و ئەگەر 5 هەزاریش بۆ بەركاربردنی ناوخۆیی بەكار بهێنێت ئەوا دەتوانێت 150 هەزار بەرمیلی ڕادەستی كۆمپانیای سۆمۆ بكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەتی عێراقی چەندین جار ئەوەیان دووپاتكردووەتەوە كە ئامادەن ئەو بڕە نەوتە وەربگرن كە ئێستا بەرهەمدەهێندرێت، بەڵام لەبەرامبەردا وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم ئامادە نین هیچ بڕە نەوتێك ڕادەست بكەن، ئەوەش پەیوەندی بە كۆی ئەو ڕێككەوتنەوە هەیە كە لەنێوان هەرێم و بەغدا هەیە لەسەر دۆسیەی نەوت و داهاتی نانەوتی لەبەرامبەر ناردنی مووچە.
لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە، حكومەتی هەرێم داوای گەرەنتی كردووە كە ئەو بڕە نەوتەی ئێستا لەبەردەستە ئەگەر ڕادەستی بكات دەبێت عێراقیش مووچەی فەرمانبەران بنێرێت و داهاتی نانەوتی نەكات بە گرفت، بەڵام تا ئیستا عێراق وەڵامی ئەو داواكارییەی هەرێمی نەداوەتەوە و بەڵكوو جەختیان لەسەر ئەوە كردووەتەوە هەردوو بابەتی ڕادەستكردنی نەوت و داهاتی نانەوتی یەك پاكێجن و ناتوانن لێكیان جیابكەنەوە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









