وادەی تۆماركردنی منداڵی تازە لەدایك بوول لە پسولەی خۆراك دیاريكرا

پسوڵەی خۆراک
عەلی حەمە سەعید-SNN
بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراك لە سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات تۆماركردن و نوێكردنەوەی پسولەی خۆراك تا 25ی ئەم مانگە بەردەوامی دەبێت و جارێكی دیكە وادەكە درێژناكرێتەوە، هاوكات لەسەرەتای مانگی داهاتووش دەستدەكرێت بە تۆماركردنی منداڵی تازە لەدایك بوو.
ئاراس محەمەد، بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراكی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: تۆماركردن و نوێكردنەوەی پسوڵەی خۆراك بە شێوەی ئەلیكترۆنی تا 25ی ئەم مانگە بەردەوامی هەیە و تا ئێستا نزیكەی لە%85ی هاووڵاتیان لە سنووری سلێمانی فۆڕمەكەیان پڕكردووەتەوە، بەڵام دوای ئەو بەروارە زۆر ئەستەمە وادەی درێژ بكرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەدوای كۆتایی هێنان بە تۆماركردنی ئەلیكترۆنی، لە سەرەتای مانگی داهاتوو هەر لەناو ئەپلیكەیشنەدا خزمەتگوزارییەكانی وەك تۆماركردنی منداڵی تازە لەدایكبوو، گواستنەوەی فۆڕمی خۆراك لە پارێزگایەكەوە بۆ پارێزگایەكی دیكە و زیادكردن و كەمكردنی ئەندامانی خێزان كارا دەبێت.
بەڕێوەبەری پسولەی خۆراكی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، ماوەی دوو ساڵە تۆماركردنی ناوی منداڵی تازە لەدایكبوو لە فۆڕمی خۆراك ڕاگیرابوو، بەڵام لەمانگی داهاتووەوە تۆماركردنی ناوی منداڵ، گواستنەوەی فۆرم و جیاكردنەوەی فۆرمدا بڕی 10 هەزار دینار وەك رسوومات و هەزار دیناریش بۆ دروستكردنی كارتی نەخۆشخانە و قوتابخانە وەردەگیرێ كە كۆی گشتی دەكاتە 11 هەزار دینار.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









