هەرێم و بەغدا لەسەر هەناردەكردنەوەی نەوت ڕێككەوتوون، بەڵام داهاتی نانەوتی بووەتە گرفت

عەلی حەمەسەعید-SNN
لەگەڵ ئەوەی مانگێك تێدەپەڕێت بەسەر ڕێككەوتنی نێوان هەولێروبەغدا، بەڵام تا ئێستا تەنها مووچەی مانگی پێنج نێردراوە، هاوكات ڕێككەوتن لەسەر هەناردەكردنەوەی نەوت كراوە، بەڵام داهاتی نانەوتی بووەتە گرفت لەبەردەم هەناردەكردنەوەی نەوت و ناردنی مووچە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەنێنەرانی كوردەلە بەغدا بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، بابەتی هەناردەكردنەوەی نەوت ماوەی هەفتەیەكە ڕێككەوتنی كۆتایی لەسەركراوە و هەردولا لەسەر ئەوە ڕێككەوتوون بڕی بەرهەمهێندراوی نەوتی هەرێم هەرچەند بێت وەریبگرن پاش ئەوەی 50 هەزار بەرمیل نەوتیان بۆ بەكار بردنی ناوخۆیی لێجیاكردەوە، هاوكات حكومەتی هەرێمیش بەمە ڕازی بووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی ئێستا بووەتە گرفت لەبەردەم ناردنی مووچە، ئەوەیە كە عێراق جگە لە ڕادەستكردنی نەوت داوای لە%50ی كۆی گشتی داهاتی هەرێم دەكات، ئەمەش لای حكومەتی هەرێم ڕەتكراوەتەوە و دەیەوێت تەنها لە%50ی داهاتە فیدراڵییەكان ڕەوانەی بەغدا بكات.
SNNئەوەشی زانیوە كە حكومەتی هەرێم دەیەوێت بابەتی داهاتی نانەوتی لەگەڵ بەغدا یەكلایی بكاتەوە و هاوكات گەرەنتی ئەوەش وەربگرێت كە بەغدا مانگانە لەكاتی خۆیدا مووچە دەنێرێت پاشان نەوت ڕادەستی كۆمپانیای سۆمۆ بكات.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
16كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
16كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








