راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق: لەگەڵ ئێران ریککەوتنی نوێمان نەکردووە

SNN-
راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی رەتیکردەوە لەگەڵ ئێران رێککەوتنی نوێیان کردبێت، ئاشکرای کرد یاداشتی لێکتێگەیشتنەکەیان سەبارەت بە پاراستنی ئاسایشی سنورەکان و سنوردارکردنی پارتە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکانە کە لە هەرێمی کوردستانن.
لە رونکردنەوەیەکدا سەبارەت بە ئیمزاکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق و عەلی لاریجانی ئەمینداری ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، راگەیاندنی ئاسایشی نیشتیمانی بڵاویکردەوە، عێراق رێککەوتنێکی ئەمنی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران هەیە، کە لە 19ـی ئازاری 2023 واژۆ کراوە، کە بە رێککەوتنی ئەمنی هاوبەشی ئاسایشی سنوور و رێوشوێنەکانی سنوردارکردنی ئۆپۆزسیۆنی کوردی ئێران کە لە هەرێمی کوردستانن، ناسراوە.
دەشڵێت، هەماهەنگی زیاتر کراوە بۆ ئەوەی ئەو رێککەوتنە ئەمنییە بکرێتە یاداشتی لێکتێگەیشتن لەسەر ئاستی ئاسایشی سنورەکان و هەماهەنگی ئاسایشی پەیوەست بە ئۆپۆزسیۆنی کوردی ئێران کە لە هەرێمی کوردستانن بە هەر پێنج حیزبەکەوە، یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە خراوەتە بەردەستی ئەنجومەنی وەزیران و بە بڕیاری ئەنجومەنیش واژۆی لەسەر کراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێش سەردانی عەلی لاریجانی ئەمینداری ئەنجومەنی ئاسیشی نەتەوەیی ئێران، بڕیاربووە دکتۆر ئەحمەدیان ئەمینداری پێشوو بۆ ئەو مەبەستە سەردانی عێراق بکات. دوای دامەزراندنی عەلی لاریجانی و سەردانی بۆ بەغداد یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە بە ئامادەبوونی سەرۆک وەزیرانی عێراق واژۆ کراوە.
ئەوەش هاتووە، پێش هێرشەکانی ئیسرائیل یاداشتەکە ئامادەکراوە و کاتی پێویستی خۆی وەرگرتووە و ئامادەبووە و لەگەڵ سەردانەکەی لاریجانی واژۆی لەسەر کراوە.
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق جەختیشی کردەوە، هیچ رێککەوتنێکی ئاسایشی لە نێوان هەردوو وڵاتدا نییە، بەڵکو یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ئەمنییە. کەناڵەکانی راگەیاندن دەستکردەکان پێویستە وریا بن لە کاتی بڵاوکردنەوەی هەواڵەکان و پشت بە سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
16كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
16كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









