
دۆلاری ئەمریکی
عەلی حەمە سەعید-SNN
ماوەی چەند ڕۆژێكە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە، بەوتەی شارەزایانی بازاڕی دۆلارەكەی شاری سلێمانی، هۆكاری سەرەكی بەرز بوونەوەی دۆلار زۆری خواستە لەلایەن ئەو زیارەتكارە ئێرانیانەی كە هاتوونەتە عێراق، بۆیە تا دوای چلەی ئیمام حسێن دۆلار هەر ڕووی لەبەرزی دەبێت.
ئاراس محەمەد، خاوەن نوسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو و شارەزا لە دراوە بیانییەكان بە SNNی راگەیاند، لەهەفتەی پێشوو نرخی 100 دۆلار لە نزیك 139 هەزار دینار بە جێگیری مابوویەوە، بەڵام لەگەڵ دەستكردن بەهاتنی زیارەتكارانی ئێرانی بۆ چلەی ئیمام حسێن و كڕینی دۆلار لەلایەن ئەو زیارەتكارانە وایكر دكە نرخی دۆلار ڕۆ ژلە دوای ڕۆژ بەرەو بەرز بوونەوە بچێت، ئێستا 100 دۆلار گەیشتووەتە 140 هەزار و 500 دینار.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەشێكی زۆری ئەو زیارەتكارانەی كە هاتوونەتە عێراق لەگەڵ خۆیاندا بڕێكی زۆر دۆلاریش دەكڕن و دەیبەنەوە بۆ ئێران، ئەمەش وایكردووە كە خواست لەسەر كڕینی دۆلار زیاتر ببێت، هاوكات چەند ڕۆژێكیشە حەوالەی دەرەكی كەمبووەتەوە و لەگەڵ ئەوەشدا بانكی ناوەندی چەند ڕۆژێكە لە پشوودایە، هەموو ئەمانە وایكردووە كە خواست لەسەر دۆلار زیاد بكات و نرخەكەی شی بەرز ببێتەوە.
ئەو شارەزایەی بواری دراوە بیانییەكان ئەوەشی خستەڕوو، پێشبینی دەكرێت لەدوای كۆتایی هاتنی چلەی ئیمام حسێن و دەرتكردنەوە بە دەوامی فەرمی، نرخی دۆلاریش دابەزین بەخۆیەوە ببینێت و بگەڕێتەوە نرخی هەفتەی پێشوو كە 100 دۆلار بە 139 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرا.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








