
SNN-
مێلانیا ترەمپ، خانمی یەکەمی ئەمریکا، هەڕەشەی تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی بە بڕی زیاتر لە یەک ملیار دۆلار لە هانتەر بایدن، کوڕی سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا جۆ بایدن دەکات، ئەمەش دوای ئەوەی هانتەر بانگەوازی کرد کە میلانیا لە رێگەی تاوانباری سێکسی، جێفری ئێپستینەوە، هاوسەرەکەی ناسیوە.
مێلانیا ساڵی 2005 هاوسەرگیری لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کردووە و پارێزەرەکانیشی ئەو بانگەوازانە بە “درۆ، سوکایەتی، ناوزڕاندن و توندوتیژانە” وەسف کرد.
لە میانەی چاوپێکەوتنێکی فراواندا لەگەڵ فیلمساز ئەندرۆ کالاهان کە لە سەرەتای ئەم مانگەدا بڵاوکرایەوە، هانتەر بایدن وتی کە بەڵگەنامە بڵاونەکراوەکانی پەیوەست بە ئێپستین، “سەرۆک ترەمپ تێوەدەگلێنن”. ئەو وتی: “ئێپستین میلانیا و ترەمپی بەیەکتر ناساندووە – پەیوەندییەکان زۆر فراوان و قووڵن.
لە نامەیەکدا کە لەلایەن پارێزەرانی خانمی یەکەمەوە ئاراستەی پارێزەری هانتەر بایدن کراوە، داوایان کردووە کە دەستبەجێ لەو بانگەوازانە پاشگەزبێتەوە و داوای لێبوردن بکات، ئەگەرنا رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەبێتەوە و داوای قەرەبووی “زیاتر لە یەک ملیار دۆلار”ی لێدەکرێت. لە نامەکەدا هاتووە کە خانمی یەکەم بەهۆی ئەو بانگەوازانە تووشی “زیانێکی گەورەی دارایی و ناوبانگی” بووە.
هەروەها دەڵێن، کوڕە بچووکەکەی بایدن تۆمەتبار کراوە بەوەی “مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە لە بازرگانیکردن بە ناوی کەسانی ترەوە” و ئەو ئەم قسانەی دووبارە کردووەتەوە “بۆ ئەوەی سەرنج بۆ لای خۆی رابکێشێت”.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









