د.نەبیل مەرسومی: هێشتا کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لە بابەتی نەوت بەردەوامن

وەزارەتی نەوتی هەرێم و عێراق
SNN
د.نەبیل مەرسومی، شارەزای بواری ئابوری لە عێراق رایگەیاندووە، کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لە بارەی نەوت و داهاتی نانەوتییەوە بەردەوامە و بە تەواوی چارەسەر نەکراوە، پێویستە رێککەوتنی نێوان ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەی مووچەخۆرانی هەرێم نەبنە قوربانی.
د.نەبیل مەرسومی، شارەزای بواری ئابوری لە عێراق لە لێدوانێکدا لەبارەی رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداوە بە SNNی راگەیاند، بەگوێرەی رێککەوتنەکەی نێوان هەرێم بەغدا دەبێت هەرێم 230 هەزار بەرمیل نەوت و 120 ملیار داهاتی نانەوتی رادەستی بەغدا بکات، بەڵام بەهۆی هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر کێڵگە نەوتیەکانی هەرێمی کوردستان ژمارەکە بۆ 80 هەزار بەرمیلی رۆژانە کەمکرایەوە، بەپێی دواین رێککەوتنیش هەردوولا لەسەر ئەوە ڕێككەوتوون بڕی بەرهەمهێندراوی نەوتی هەرێم هەرچەند بێت وەریبگرن پاش ئەوەی 50 هەزار بەرمیل نەوتیان بۆ بەكاربردنی ناوخۆیی لێجیابکرێتەوە.
ئاماژەی بەوەکردووە، تاوەکو ئێستا هیچ بڕە نەوتێک رادەستی بەغدا نەکراوە بێگومان ئەمەش پێویستی بە رازیبوونی کۆمپانیا نەوتیە بیانیەکانە وەک لایەنی سێیەم لە بابەتەکەدا کە پەیوەستن بە هەرێمەوە و گرێبەستی درێژخایەن بۆ ماوەی زیاتر لە 25 ساڵ لە نێوانیاندایە، نزیکەی 57 گرێبەستی واژۆکراو لە نێوان کۆمپانیا بیانیەکان و هەرێمی کوردستان هەیە.
روونیکردووەتەوەە، کێشەی دیکە هەیە لەنێوان بەغدا و هەرێم لەوانە تێچووی گواستنەوەی نەوتی خام لە کێڵگەکانی کوردستانەوە بۆ هێڵی بۆری گواستنەوەی بەندەری جەیهان بە درێژای 200 بۆ 300 کیلۆمەتر ئەم بابەتەش چارەسەر نەکراوە.
ئەو شارەزای ئابوری عێراقە ئەوەشی وتووە، “هەرچی کێشەکانی دیکەیە کە پەیوەستە بە داهاتە نانەوتیەکانەوە حکومەتی هەرێم نایەوێت ٪50 ی داهات رادەستبکات دەیەوێت تەنها ئەو داهاتانە رادەست بکات کە پەیوەستە بە ناوەندەوە کە خۆی لە باج و چەند شتێکی دیکە دەبینێتەوە”.
نەبیل مەرسومی دەڵێت “ئەستەمە کۆمپانیا بیانیەکان نەوت رادەستی بەغدا بکەن هەر بۆیە بابەتی مووچەی مانگی حوزەیران و مانگەکانی دیکەش بە هەڵواسراوی دەمێنێتەوە تاوەکو رێکەوتن دەکرێت و جێبەجێدەکرێت، ئەگەر رێککەوتنەکە بکرێت ئەوا مووچەخۆرانی هەرێم نابنە قوربانی”.
لەبارەی ئەوەی ئایا بەغدا پێویستی بە نەوتی هەرێم هەیە د. نەبیل مەرسومی ئاشکرایکردووە، لە حساباتە داراییە راستەوخۆکاندا بەغدا پێویستی بە نەوتی هەرێم نییە چونکە بەغدا پەیوەستە بەو بەشە بەرهەمهێنانە دیاریکراوەی کە لەلایەن ئۆپیک پڵەسەوە بۆی دانراوە کە بۆ مانگی داهاتوو نابێت لە 4 ملیۆن و 200 هەزار بەرمیل زیاتربێت، بەڵام لە رووی ستراتیجیەوە بەغدا پێویستی بە نەوتی هەرێمە پێویستی بە هێڵێکی دیکەیە بۆ گواستنەوەی نەوت جگە لە گواستنەوە لە رێگەی ئاوی، بۆیە پێویستی بە نەوتی هەرێمە دوای ئەوەی لەلایەن ئۆپیک پڵەسەوە بەرهەمهێنانی بەشە نەوتی بۆ دیاریکراوە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








