
ترەمپ و پوتین
SNN-
کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، کۆبونەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕوسیا، کاتژمێر 11ی بەیانی رۆژی هەینی، لە شاری ئەنکۆراجی پایتەختی ئالاسکا بەڕێوەدەچێت.
کارنامەی لوتکەی پوتن و ترەمپ:
کۆشکی سپی کارنامەی کۆبونەوەی لوتکەی پوتن و ترامپی ڕۆژی هەینی لە ئەلاسکا ئاشکرا کرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەی کۆشکی سپیدا هاتووە، سەرۆک ترامپ ڕۆژی هەینی لە واشنتۆنەوە بەرەو ئالاسکا گەشت دەکات و بڕیارە لەگەڵ هاوتا ڕوسییەکەی ڤلادیمێر پوتن کۆببێتەوە بۆ کۆبونەوەی لوتکەی دوو قۆڵی.
ئاماژەی بەوەشکراوە، لەدوای گفتوگۆی داخراوی نێوان هەردو سەرکردە، ئێوارەخوانێکی هاوبەش بەڕێوەدەچێت، کە شاندەکانی هەردوو وڵات ئامادەی دەبن، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ بەهێزکردنی گفتوگۆی نێوان مۆسکۆ و واشنتۆن.
یوری ئوشاکۆڤ، یاریدەدەری سەرۆکی ڕوسیاش رایگەیاند، کۆبونەوەکە ئەمڕۆ هەینی، کاتژمێر 10:30 بە کاتی مۆسکۆ دەستپێدەکات، بە کۆبونەوەیەکی دو قۆڵی بە ئامادەبونی وەرگێڕان.
دەشڵێت، دوابەدوای کۆبونەوەکە پوتن و ترەمپ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش بۆ میدیاکان ساز دەکەن.
ئوشاکۆڤ ئاماژەی بەوەکرد، کە تەوەری سەرەکی کۆبونەوەی هەردوو سەرۆک یەکلاکردنەوەی قەیرانی ئۆکرانیا و ڕێگاکانی بەهێزکردنی هاوکاریی دوولایەنە بوو، “هاوکاری نێوان ڕوسیا و ئەمریکا توانایەکی گەورەی هەیە کە بەکارنەهێنراوە.”
یاریدەدەری سەرۆکی ڕوسیا باسی لەوەشکرد، کە شاندەکەی ڕوسیا بریتی دەبن لە یوری ئوشاکۆڤ یاریدەدەری سەرۆک کۆمار و سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوە و ئەنتۆن سیلوانۆڤ وەزیری دارایی و کیریل دیمیتریڤ سەرۆکی سندوقی وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆی ڕوسیا.
ئوشاکۆڤ لە کۆتایی قسەکانیدا وتی، کە پێشبینی دەکات کۆبونەوەی داهاتوی نێوان پوتن و ترەمپ لە ڕوسیا ئەنجام بدرێت.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026100 دۆلار نزیکە لە 20 ملیۆن تمەن
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









